(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "مەهدی شوشتەری" سەرکونسووڵی نوێی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی هاودە و ناردنکارانی سلێمانی کۆ بوویەوە و هەردوولا جەختیان کردە سەر پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووری و بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ ڕێژەی 20 ملیار دۆلار.
ڕۆژی دووشەممە 29-7-2019، شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی سلێمانی میوانداریی سەرکونسوڵی نوێی ئێرانی لە شاری سلێمانی کرد بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران وتی "پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ سلێمانی لە رووی ئابووری و مێژوویییەوە زۆر کۆنە و لە سەردانی کۆتاییی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغدا گەیشتنە ئەو رێککەوتنەی بتوانرێت ئەم پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا پەرەیپێبدەن بەتایبەت لە بواری ئابووریدا، تا بتوانرێت لە دوو ساڵی داهاتوودا بڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراق بگاتە 20 ملیار دۆلار" .
لەلای خۆیشیەوە شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی سلێمانی وتی "ئەم میواندارییە بۆ بەرچاو روونیی ئەو پەیوەندییە بازرگانییەیە، کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە".
ناوبراو وتیشی "لە کۆنەوە بازرگانانی ئێمە توانیویانە لەگەڵ جیهان و بەتایبەت ئێران پەیوەندیە بازرگانیەکانیان برەو پێبدەن و بەڵێنیمان وەرگرتووە زیاتر بتوانرێت ئەو پەیوەندییە بازرگانییەی نێوانمان بەرەو پێش ببرێت".
سەرکونسوڵی نوێی ئێران لەو دیدارەدا راشکاوانە ڕایگەیاند کە ئێران لێبڕاوانە هەوڵ دەدات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە 20 ملیار دۆلار.
/129
سەرکونسوڵی نوێی ئێران: هەوڵ دەدەین ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بگەیەنینە 20 ملیار دۆلار
٣٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٢
News ID: 965790
سەرکونسووڵی نوێی ئێران لە سلێمانی پێی داگرت لە سەر پێویستیی پەرە پێدرانی پێوەندیی بازرگانی و ئابووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.